کاناڵی بانگه‌واز


767 مستخدمًا

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
« بَلِّغُوا عَنِّي وَلَوْ آيَةً »
📚 البخارى : ٣٤٦١

پێغەمبەری خواصلی الله علیە وسلم دەفەرمووێت: لە منەوە بیگەێنن لە دینەكەی خوا تەنانەت ئایەتێكیش بێت.
{links} {LinksTitle}
{/links}
زيارة اليوم : 0
زيارة الامس : 0
زيارة لمدة عام : 208
هەنگاوەکانی دابەزینی قورئانی پیرۆز قورئانی پیرۆز بە سێ هەنگاو دابەزیوە ۱ - لە لایەن خوای پەروەردگارەوە بۆ لوح المحفوظ بە شێوەیەك کە هیچ کەس نازانێت چۆن چۆنی بووە وه ئەمە وەردەگیرێت لەو ئایەتەی کە دەفەرموێت. {{ بَلْ هُوَ قُرْآَنٌ مَجِيدٌ [٢١] فِي لَوْحٍ مَحْفُوظٍ [٢٢]}} (البروج : ٢١-٢٢) واتە: بێگومان ئەوەی بێ بڕواکان بە برۆی دەزانن و بڕوای پێ ناهێنن _ قورئانێکی پلەو پایە و بەرز و بەڕێزە * کە نووسراوە و هەڵگیراوە - لە لەوحێکی پارێزراودا . ۲ - لە لوح الحفوظ ەوە بۆ بیت العزة (بۆ ئاسمانی دونیا) {{ شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآَنُ}} (البقرة_۱٨٥) واتە : مانگی ڕەمەزان ئەو مانگەیە کە قورئانی تێدا هاتۆتە خوار. هەروەها دەفەرموێت : {{ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ}} (الدخان_٣) واتە : بە ڕاستی ئێمە ئەو قورئانەمان دابەزاندە خوارەوە لە شەوێکدا کە فەڕ و پیت و بەرەکەتی تێکراوە. -کە شەوی قەدرە- هەروەها دەفەرموێت : {{إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ}} (القدر_۱) واتە : بە ڕاستی ئێمە قورئانمان ناردە خوارەوە لەشەوی بە فەڕ و گەورە و مەزن دا. ۳- لە بیت العزة وە بۆ سەر دڵی پێغەمبەر صلی اللە علیە و سلم بەهۆی جوبرەئیل ەوە. خوای گەوره لەم بارەیەوە دەفەرموێت : {{ نَزَلَ بِهِ الرُّوحُ الْأَمِينُ [١٩٣] عَلَى قَلْبِكَ لِتَكُونَ مِنَ الْمُنْذِرِينَ [١٩٤] بِلِسَانٍ عَرَبِيٍّ مُبِين[١٩٥ٍ] }} (الشعراء : ۱۹۳ - ۱۹٥) واتە : جوبرەئیلی ئەمین (مەلائیکەی وەحی) دایبەزەندووه * بۆ سەر دڵی تۆ ئەی (محمد) صلی الله علیه و سلم تا بچیتە ڕیزی ئەو کەسانەوە کە خەڵکی بێداردەکەنەوە و لە خەوی غەفڵەت دایان دەچڵەکێنن *بە زمانی عەرەبی ڕوون و ئاشکرا ، یاخود بە زمانێکی پاراو و شیرین و ڕوون. #قورئان #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/16 17:00
فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ ۚ And when they deviated, Allah caused their hearts to deviate. جا کاتێك ئه‌وان گوێیان بۆ ڕاستی نه‌گرت و له‌حه‌ق لایاندا، خوایش دڵه‌کانیانی له‌خشته بردو مۆری پێدا نا. #قورئان #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/16 09:00
یەکەم پرسیار چیە لە قیامەت لێمان ئەکرێت ؟ 🎙 م.محمد ملافائق شارەزووری #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/15 17:00
سوننه‌تێكی كار پێنه‌كراو.! زۆر سوننه‌ت هه‌یه‌ موسوڵمانان كاری پێناكه‌ن ، یه‌كێ له‌وانه‌ سوننه‌تی سه‌لام كردنه‌ له‌ ئه‌وانه‌ی نایانناسی ،ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی به‌ گشتی ته‌نها سه‌لام له‌ كه‌سێك ده‌كه‌ن كه‌ بیناسن ئه‌وه‌ش له‌ راستیدا پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته‌ و به‌شی خۆی ڕۆڵی بینیوه‌ له‌ خراپ بوونی واقیعی موسوڵمانان ، وه‌كو بوخاری له‌ صه‌حیحه‌كه‌یدا بابێكی داناوه‌ به‌ ناوونیشانی : باب السلام للمعرفة وغير المعرفة : واته‌ سه‌لام كردن له‌ ناسراوو نه‌ناسراو .تێیدا ئه‌م فه‌رمووده‌ی هێناوه‌ته‌وه‌:عن عبد الله بن عمرو أن رجلا سأل النبي صلى الله عليه وسلم أي الإسلام خير قال تطعم الطعام وتقرأ السلام على من عرفت وعلى من لم تعرف .واته‌: خواردن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ ببه‌خشیت و سه‌لام بكه‌یت له‌وه‌ی ده‌یناسیت وله‌وه‌ش كه‌ نایناسیت.. سه‌یریش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ به‌ پێی فه‌رمووده‌كان له‌ نیشانه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی قیامه‌ته‌ ، وه‌كو ئه‌حمه‌د و ابن خزیمة روایه‌تیان كردووه‌: إن من أشراط الساعة، أن يمرَّ الرجلُ فى المسجد لا يُصلَّي فيه ركعتين، وألا يسلم الرجل إلا على مَنْ يعرف” (السلسلة الصحيحة: 648).واته‌: له‌ نیشانه‌كانی قیامه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێك به‌ لای مزگه‌وتێكدا تێپه‌ڕێت دوو ڕكات نوێژی تێدا نه‌كات ، هه‌روه‌ها سه‌لامیش ته‌نها له‌ كه‌سێك بكات كه‌ بیناسێت. #فەرموودە #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/15 09:00
⭕️ چهار چیز بدتر از گناه 🎙 شیخ محمد صالح پردل #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/14 17:00
🌱وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ ۚ and He is with you wherever you are. جا له‌هه‌ر شوێنێک دابن ئه‌و زاته ‌له‌گه‌ڵتاندایه و پێتان ده‌زانێت. #قورئان #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/14 09:00
لە هەموو وێنەيەكدا مەزنى خواى گەورە دەردەكەوێت!! ئەمە وێنەى ورچى كيشوەرە لەگەڵ هاوەڵەكەيدا يارى دەكات، ئەم وێنەيە ئەوە پيشان دەدات هەرچەندە ئەم ئاژەڵانە دڕندەن، بەڵام خواى گەورە شتێك لە بەزەيى پێ بەخشيون تاوەكو لەنێوانياندا بەكارى بهێنن، هەر وەك لە نێوان مرۆڤدا ئەو بەزەييە هەيە.. خواى گەورە دەفەرموێت: ((وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ ۚ﴿٣٨﴾ سورة الأنعام)) واتە: ( هيچ زيندەوەرێك نيە بەسەر زەويدا بڕوات و هيچ باڵندەيەك بە باڵەكانى بفڕێت، ئەوانيش ئوممەت و گەلێك نەبن وەك ئێوە..) #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/13 17:00
🔵ئایە دەزانن مایەپوچ کێیە ؟ 🔴پێغەمبەری خوا (صلّی اللە علیە وسلّم)🌷🌸🌹 دەفەرمێ(( أتدرونَ مَنِ المُفْلِسُ ؟ )) قالوا : المفْلسُ فِینَا مَنْ لا دِرهمَ ڵەُ ولا مَتَاع ، فَقَاڵ : (( إنَّ المُفْلسَ مِنْ أمَّتی مَنْ یأتی ێومَ القیامَەِ بصلاة وصیامٍ وزَکاة ، ویأتی وقَدْ شَتَمَ هذا ، وقَذفَ هذا ، ۆأکَڵ ماڵ هذا ، وسَفَکَ دَمَ هذا ، ۆضرَبَ هذا ، فیُعْطی هذا مِنْ حَسَنَاتِەِ ، وهذا مِنْ حَسناتەِ ، فإنْ فَنِێتْ حَسَناتُە قَبْل أنْ یُقضی مَا عَڵیەِ ، أُخِذ منْ خَطایاهم فَطڕحَتْ عَڵیەِ ، ثمَّ طڕحَ فی النَّاڕ )) 📚 رواە مُسلم ⚫واتە: ئایە دەزانن مایەپوچ کێیە ؟ وتیان: مایەپوچ لە ناوماندا ئەو کەسەیە کە پارە وشتومەکی نیە ، فەرموی: مایەپوچ لە ئوممەتی من ئەو کەسەیە کە لە رۆژی قیامەتدا دێت بە نوێژ ورۆژو وزەکاتەوە ، کەچی دێت جوێنی بە ئەم داوە ، وبوختیانی بۆ ئەو کردوە ، وماڵی ئەوی تری خواردوە ، وخوێنی ئەوی تری رشتوە ، ولە ئەوی تری داوە ، جا لە کردەوە چاکەکانی دەدرێت بە ئەم وئەو ، کاتێک کە چاکەکانی تەواو دەبێت پێش ئەوەی مافەکانی خەڵکی بداتەوە ، ناچار لە خراپەکانی ئەوانی بە سەردا دەدرێت ، پاشان فڕێ دەدرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە . #فەرموودە #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/12 15:00
رۆژێک دێت بۆ یەک (استغفراللە) خۆزگە ئەخوازین بگەرێینەوە دوونیا !!!! کــە ئێستا ئــەو دەرفەتــەت لە پێــشدایەو تــوانات هــەیە، زۆرترین استغفار بــکە و نــامەی کــردەوەکانتی پێ ڕازاوە بکە. اسـٺـغـفـرالله الـعـظـېـم و اٺـوب الېـه🦋 #استغفرالله #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/12 09:00
ڕۆژێکیان ئافرەتێک ھات بۆلای موسا علیە سلام وتی پێغەمبەری خوا تۆ ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ خودا دەکەیت بەشکم داوام بۆ بکەی خوای گەورە مناڵێکم پێ ببەخشێ مناڵم نابێ. پێغەمبەر موسا علیە سلام وەزعی ئافرەتەکەی بۆ خوای گەورە بەیان کرد خوای گەورەش پێی فەرموو ئه يى موسا من ئەو ئافرەتە ھەر لە سەرەتاوە لای خۆم بە نەزۆکی نوسیوە موساش علیە سلام کەگەڕایەوە بۆلای ئافرەتەکە ئەنجامەکەی پێ فەرموو ئافرەتەکەش بزەیەکی کرد و ڕیۆیشت. پاش ماوەیەک ڕۆژێک موسا علیە سلام ئافرەتەکە دەبینێ بەڵام مناڵێکی لە كةلدایە خێرا دەچێتو دەفەرمووێ ئەم منداڵە ھی کێیە؟ ئافرەتیش دەڵێ خوا پێی بەخشیوم موساش علیە سلام پرسیار لە خوای گەورە دەکات کەچۆن خوای گەورە فەرموویەتی لەچارەنوسیدا نوسراوە کەدەبێ ھەر نەزۆک بێ کەچی مناڵیشی بووە؟ خوای گەورەش پێی دەفەرمووێ ئه ى موسا ئەو ئافرەتە ھەرچەندە قەدەری خواشی زانی بەڵام ھەر بێ ئومێد نەبوو لە ڕەحمی خوای گەورە بەردەوام بوو لە دوعا تامنیش پێم بەخشی بۆیە ڕەحم و بەزەیی من لە سەروی قەدەرەوەیە هەرچەندە لە نزاکردن هەندێ جار سارد دەبنەوە بەڵام لەڕەحمی خودا قەت بێ هیوا مەبن وەرگیراوە لە قصص_الٲنبیاء 💎 سبحان الله #چیرۆک #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/11 17:00
#کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/11 09:00
جارێکیان پێغەمبەری خوا ﷺ سەردانی نەخۆشێکی کرد و فەرمووی: داوای هچیت لەخوا کردووە؟ وتی بەڵێ ! داوام لەخوا کرد و وتم : خودایە ئەگەر لەو دونیا سزام دەدەیت، بیخەرە ئەم دونیا و لەوێ سزام مەدە! پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: پاک و بێگەردی بۆ خوا ! ئێوە بەرگەی سزای خوا ناگرن! با بتوتایە : ئەی پەروەردگارمان ، هەم لە دونیا و هەم لە قیامەت توشی خێرمان بکە و لەسزای بەئازاری ئاگریش بمانپارێزە. #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/10 15:00
وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ ۚ🌷 and I entrust my affair to Allah. ئــێستـا که‌ش من خۆم و کارو بــاره‌کانم ده‌ده‌مه ده‌ست خوا و پشت به‌ وده‌به‌ستم. #قورئان #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/10 09:00
چۆن دایک و باوکت لەخۆت ڕازی دەکەیت؟ یەکێک لەو ئەرکانەی دەکەوێتە سەر منداڵان بەشێوەیەکی گشتی ئەوەیە دایک و باوکیان لە خۆیان ڕازی بکەن و نەبنە مایەی سەرئێشە بۆیان، چونکە خەمی گەورەی دایک و باوک پەروەردەکردنی منداڵەکانیانە، لەبەر ئەمە پێویستە منداڵان ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن بۆ ئەوەی دایک و باوکیان لە خۆیان ڕازی بکەن : • ئەنجامدانی ئەو کارانەی ئەوان پێیان خۆشە و دوور کەوتنەوە لەو کارانەی ئەوان ڕقیان لێی دەبێتەوە، چونکە ھەندێک منداڵ لە ئامۆژگاری دایک و باوکی تووڕە دەبێت. • چاکەکار بن لەگەڵ ھاوڕێکانی دایک و باوکتان و ئەوانەی ئەوان خۆشیان دەوێن، چونکە دایک و باوک ئەو منداڵانەیان خۆش دەوێت کە چاکەکارن لەگەڵ ھاوڕێکانیان ئەوانەی خۆشیان دەوێن، بەمەش شانازی بە منداڵەکانی خۆیان دەکەن. • پێویستە دەستی یارمەتیان بۆ دڕێژ بکەیت لەوکارانەی پێویستە، بۆ نموونە یارمەتی دایکت بدە لە کاروباری ماڵەوە، ھەروەھا دەکرێ یارمەتی باوکت بدەیت بە کڕینی پێداویستی دەرەوە. • نەکەی دەنگ لەڕوویان بەرزبکەیتەوە، بەڵکو پێویستە لەسەرت بەشێوەیەکی نەرم و نیان مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت و ڕێزیان بگریت. • جار جار دیارییەکیان بۆ بکڕە، چونکە ئەم کارە بەختەوەریان دەکات، ئەگەر ھاوسەرگیریشت کردبوو توانای ماددیت باش بوو، ئەرکە لەسەرت لە ڕووی دارایی یارمەتیان بدەیت. • دەم بەخەندە بە لەگەڵیان، جا بەھەر بۆنەیەک بوو و نەکەی لۆمەیان بکەیت لەسەر ھیچ شتێک. • لە ڕووی تەندروستی ئاگاداریان بە و پرسیاریان لێبکە و ھەوڵبدە ھەردەم دڵخۆشیان بکەیت لە ڕێگەی گاڵتە کردن لەگەڵیان. • بەردەوام نزای خێریان بۆ بکە، چ بە نھێنی بێت و چ بە ئاشکرا بێت، بەشێوەیەک ھەست بکەن کە ڕەنج بە خەسار نەبووینە لە پەروەردەکردنت، چونکە دایک و باوک پێیان خۆشە منداڵەکانیان نزایان بۆ بکەن. #ئامۆژگاری #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/09 15:00
لا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا🙂 "Do not grieve; indeed Allah is with us." خه‌فه‌ت مه‌خۆ، دڵنیابه خوامان له‌گه‌ڵه. #قورئان #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/09 09:00
آگاه باشید تنها با یاد خدا دلها آرامش پیدا میکند. #رعد #آیه_گرافی #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/08 15:00
ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ🌷 "Call upon Me; I will respond to you." ئێوە هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئەوە من دوعا و نزاتان گیرا دەکەم. #قورئان #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/08 09:00
خدا با من است..🌸 #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/07 15:00
اللّهم إِنْيِ أَسْأَلُكَ حُسْنُ الخَاتِمْة🌷 O Allah, I ask you for a good end. خوایە گیان داوای باشترین کۆتایت لێ دەکەم. #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/07 09:00
قرآن چیزی جز پند واندرز برای جهانیان نیست! #التکویر #آیه_گرافی #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/06 13:00
قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ 🌷 he says, "My Lord, send me back. ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا بمگێڕه‌ره‌وه بۆ دنیا... #قورئان #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/06 09:00
لـەوڪاتـەوە زانـیـومـە #غـەیـبـەت 😯 ڪــردن حـەرامە ! غـەیـبـەتـی ڪــەسـم نــەڪـــردووە ... ” ئیمام بوخـاری “ #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/05 21:00
{إلا تنصروه فقد نصره الله إذ أخرجه الذين كفروا ثاني اثنين إذ هما في الغار إذ يقول لصاحبه لا تحزن إن الله معنا فأنزل الله سكينته عليه وأيده بجنود لم تروها وجعل كلمة الذين كفروا السفلى وكلمة الله هي العليا والله عزيز حكيم} ئه‌گه‌ر ئێوه پشتگیری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نه‌که‌ن و یارمه‌تی نه‌ده‌ن، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پشتگیری کردو سه‌ری خست، کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ریان کرد له شاری مه‌ککه و یه‌کێک بوو له‌و دوو که‌سه کاتێک هه‌ردووکیان له‌ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بوون (کاتێک بێ باوه‌ڕه‌کان گه‌شتبوونه ده‌وروبه‌ری ئه‌شکه‌وته‌که ئه‌بوبه‌کری هاوه‌ڵی خه‌می لێهات) پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) دڵی دایه‌وه و پێی وت: خه‌فه‌ت مه‌خۆ، دڵنیابه خوامان له‌گه‌ڵه‌، ئه‌وسا ئیتر خوا ئاسووده‌ی و ئارامی خۆی دابه‌زانده سه‌ری و پشتگیری و به‌هێزی کرد به سه‌ربازانێک که ئێوه نه‌تانده‌بینین و به‌رنامه‌و ئاینی بێ باوه‌ڕانی دانه‌واند و ڕیسواتری کرد، به‌رنامه‌و ئاینی خوایش هه‌میشه به‌رزو بڵندتره‌، خوایش هه‌میشه باڵاده‌ست و دانایه‌. #شێخ_عبدالباسط_عبدالصمد #قورئان [#التوبة : 40] #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/05 17:00
‌ هەر کەسێک دووربێت لە زیکر و یادی خوا ئەوە شەیتان بەسەری زاڵ بووە ... خوای گەورە فەرمویەتی : ( اسْتَحْوَذَ عَلَيْهِمُ الشَّيْطَانُ فَأَنْسَاهُمْ ذِكْرَ اللَّهِ ۚ ) المجادلة :١٩. واتە : شه‌یتان به‌ سه‌ریاندا زاڵ بووه‌ (به‌ جۆرێك) که‌ یادی خوای له‌ بیر بردوونه‌ته‌وه‌ . #الحمدلله #زیکر #قورئان #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/05 13:00
وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ🌷 And my success is not but through Allah. ڕێکخستنی کارم به‌ده‌ستی که‌س نیه به‌ده‌ستی خوا نه‌بێت. #قورئان #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/05 09:00
#اندرزهای_قرآنی . آیا امروز بر پیامبر صلوات فرستاده ای؟ . 🔑﴿خداوند و فرشتگانش بر پیامبر درود می‌فرستند؛ ای کسانی که ایمان آورده‌اید، بر او درود فرستید و سلام گویید.﴾ [الآحزاب:٥٦] . . #جمعه #صلوات #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/04 09:00
بَلَىٰ قَادِرِينَ عَلَىٰ أَن نُّسَوِّيَ بَنَانَهُ 🌷 Yes. [We are] Able [even] to proportion his fingertips. به‌ڵێ، له‌وه زیاتریش ده‌که‌ین و توانامان هه‌یه که نه‌خشه ورده‌کانی سه‌ر په‌نجه‌کانی به‌دی بهێنینه‌وه‌. #قورئان #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/03 14:57
‍ 🔶🔸هەتاکەی نوێژەکانمان سەریع و خێراو بێ خێر بێت... کەمێک لەسەرخۆ بیخوێنەوە ئەمە ئی بەڕێکردن نیە چونکە پرسیاری قورس و سەختی قیامەتی لەسەرەو بەختەوەری دونیای پێوە بەستراوە ، تەمەنی دەگاتە شێست ساڵ [ 60 ] نوێژ دەکات و لێی وەرنەگیراوە ، بۆچی بۆچی بۆچی ❓❓❓ هاوەڵی خۆشەویست و بەڕێز ئەبوو هوڕەیرە رضي الله عنه ده فه رموئت ... چونکە نوێژ دەکات بەڵام سوجدەو ڕوکوعی هیچ تەواو نیە یان حەقیان نادات یان ڕاوەستانی تەواو نیە 😭😭😭😭 ئیمامی عمر رضي الله عنه دەفەرموێت... کەسی وایە لەناو ئیسلام پیر دەبێت بەڵام یەک ڕکعات نوێژی بۆ پەروەردگار تەواو نەکردوە 😭😭😭😭 ئیمامی احمد رحمەاللە دەفەرموێت... زەمانێک دێت خەڵک نوێژ دەکات نوێژ نەکەریش حیسابە ، وتی ئەترسم ئەم زەمەنی خۆمان بێت 😭😭😭 پەنا بەخوا گەر ئیمام ئێست بێتە ناو ئێمە دەڵێت ئەمە دەڵێی شاری مونافیق و دووڕوەکانە 😭😭😭 ئیمامی غەزالی رحمەاللە دەفەرموێت... پیاوی وا هەیە سوجدەیەک دەبێت وا گومان دەبات لەپەروەردگاری نزیک کردۆتەوە❗😭 جا ئیمامی غەزالی سوێند دەخوات و دەفەرموێت واللەی گەر گوناحی ئەم سوجدە بردنەی دابەش کەینە سەر شارەکەی بەشی هەموان دەکات و هەموان بەهیلاک دەبات ❗😭 پرسیاریان لێکرد چۆن و لەبەر چی ❓ لەوەڵامە فەرموی... چونکە سوجدە دەبات بەسەرە بەتاڵ و بۆش و بێ هۆشەکەی بەرامبەر خالیق و پەروەردگاری ، لەکاتێک دڵی پەیوەست و مەشغوڵ و بێ ئاگاو بێ هۆش و سەرخۆشە بەدونیاو شەهەوات ❗❗❗😭😭😭 یااللە بەڕەحمەتی خۆت پەنامانبدە لەنوێژی بێ نوێژەکان لەنوێژی دووڕوەکان لەنوێژی بێ ئاگاو بێ هۆش و سەرخۆشەکان بەدونیاو گوناح و پارەو پلەو پایەی دونیای کاتی آمين #نوێژ #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/02 15:08
وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذ ظَّلَمُواْ أَنفُسَهُمْ جَآؤُوكَ فَاسْتَغْفَرُواْ اللّهَ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُواْ اللّهَ تَوَّابًا رَّحِيمًا #قورئان #شێخ_عبدالباسط_عبدالصمد #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/02 10:00
#اندرزهای_قرآنی . ﴿قل ان کنتم تحبون الله فاتبعونی..﴾ [#آل_عمران:٣١] "بگو: اگر خدا را دوست می دارید از من پیروی کنید.." . . #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/01 20:00
🌱‏فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ پشت به‌خوا ببه‌سته‌، چونڪه به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆشده‌وێت ڪه پشتی پێده‌به‌ستن. #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/01 13:00
🔸سودەکانی خواردنی برۆکلی ١. خواردنی برۆکلی دەتپارێزێت لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە. ٢. برۆکلی یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی کۆرسترۆڵ دەدات. ٣. یارمەتی هێشتنەوەی پێست دەدات بەشێوەیەکی جوان و ڕۆشن. ٤.برۆکلی یارمەتی پتەوبوونی ئێسکەکانی لەش دەدات. ٥. خواردنی برۆکلی دەتپارێزێت لە جەڵدە بە تایبەت جەڵدەی دڵ. ٦. بڕۆکلی گرنگیەکی تەواوی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە ڕيجیم دەکەن و وزەیەکی تەواویان پێ دەبەخشێت. ٧. خواردنی برۆکلی ڕێگرێکی باشە لە زوو پیربوون و چرچبوونی دەم و چاو ئەمەش بەهۆی ئەو ڤیتامینانەی کە تیایاندایە. #تەندروستی #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/10/01 10:00
❤️ سبحان الله ❤️ پاک و بێگەردی بۆ خودا #زیکر #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/09/30 20:00
گونجاوترین كات بۆ قەبوڵ بوونی دوعاكانت: عَنْ جَابِرٍ قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: " إِنَّ فِي اللَّيْلِ لَسَاعَةً، لَا يُوَافِقُهَا رَجُلٌ مُسْلِمٌ يَسْأَلُ اللَّهَ خَيْرًا مِنْ أَمْرِ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ إِلَّا أَعْطَاهُ إِيَّاهُ، وَذَلِكَ كُلَّ لَيْلَةٍ ". (مسلم/٧٥٧). جابری کوڕی عبدالله فەرموویەتی: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو ﷺ ئەیفەرموو: بەڕاستی و بەدڵنیاییەوە لەشەودا کاتێك هەیە هەر موسڵمانێك داوای خێر بكات لەخوای گەورە لەکاروباری دونیاو قیامەتدا ئەوا بەبێ گومانی خوای گەورە پێی ئەبەخشێت, ئەم کاتەش لەهەموو شەوێكدا هەیە. (كاتەکە سێ یەكی کۆتایی شەوە). #فەرموودە #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/09/30 13:00
لەسەر دیوارێك پارچە کاغەزێکم بینی ئەم ڕستەیەی لەسەر نوسرابوو..... (بڕی پەنجا هەزار دینارم لێ وون بووە، توخوا هەرکەسێ دۆزیەوە بۆ ئەم ناونیشانە بیگەرێنێتەوە زۆر بۆی زەرورم) گەنجێك جزدانەکەی دەرهێناو پەنجا هەزاردیناری جیا کردوە و بەرەو ناونیشانەکە کەوتەڕێ بینی لە خانووە کەلاوەیەك ـدا ئافرەتێکی بەساڵاچوو بەکوڵ دەگری.. ووتی دایەگیان مەگری وا پارەکەم بۆ گەڕاندویەوە بگرە ئەمە پارەکە ... ئافرەتە بەساڵاچووەکە زۆر بەکوڵتر درێژەی بەگریاندا، گەنجەکە ووتی چیتە وا پارەکەت دۆزراوەتەوە... ئافرەتەکە ووتی تۆ کەسی دوانزەهەمی کە ئەم بڕە پارەیەت هێناوە بڕۆ ئەم نوسراوە لە دیوارەکە بکەوە بەخوا من نە پارەم هەیە تا وونی بکەم نە ئەو نوسراوەشم لەدیورەکە داوە من هەر خوێندەواریم نییە، لەوە دەچێ خێرخوازێك ئەم کارەی کردبێت بۆ هاوکاری کردنی من... بەڵام ئەم کارەی ئێوە ئەوەندە دڵی گەرم کردوم و فرمێسکەکانم لە دەست خۆمدا نەماون بەڕاستی وابەستەی ژیانێکتان کردمەوە کە لێی تێر ببووم..... ئەمە نیشانەیەکی مرۆڤ بوونمانە.. لەسەروی هەموانەوە موسوڵمانين...... #چیرۆک #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/09/30 10:00
وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا🌷 And never is your Lord forgetful. وه‌نه‌بێت په‌روه‌ردگاری تۆ هیچ شتێک فه‌رامۆش بکات. #قورئان #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/09/29 17:00
ڕابیعەی عەدەوی لە زانایەکی پرسی : دڵی مرۆڤ کەی دەمرێت ؟💔 وتی : ئەو کاتەی خۆشەویستەکەی بمرێت ! ڕابیعە گوتی : ئەی ئەگەر خۆشەویستەکەی زاتێک بێت کە هەرگیز نامرێت ؟ زاناکە گوتی : سوێند بە خوا بە هۆی ئەو خۆشەویستیەوە دڵ هەمیشە زیندوو دەبێت و هەرگیز نامرێت . #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/09/29 13:00
🔸سودەکانی خواردی چەوەندەر ۱-یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنی پەستانی خوێندا: شەربەتی چەوەندەر بەوە جیادەکرێتەوە کە توانای دابەزانی پەستانی خوێنی ھەیە،لێکۆڵەرەوان لە بەریتانیا ئەوەیان ئاشکرا کردوە ئەم توانایەی چەوەندەر دەگەڕێتەوە بۆ بوونی مادەی “Nitrate” تێیدا،لەگەڵ ئەمەشدا توانای بەھێزی ھەیە لە بەرگری کردنی لەش دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە. ٢-پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکات: بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە گرفتی لەبیرچونەوە یاخود خەڵەفانیان ھەیە ھەروەھا یارمەتیدەرە لە ڕۆشتنی خوێن بۆ مێشک. ٣-بەھۆی بوونی مادەی ڕیشاڵی تێیدا،کرداری ھەرس ئاسان دەکات،وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت. ٤-دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیک،یارمەتی دروستبوونی خانەی نوێی مێشک دەدات،خواردنی لەماوەی دووگیانیدا بەسودە. ٥-ڕێگری لە توشبوون بە کەمخوێنی دەکات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی(ھیمۆگڵۆبین) تێیدا،بۆیە بەسودە بۆ ڕێگریکردن له توشبوون بە کەمخوێنی و نەخۆشی ئەنیمیا. #تەندروستی #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/09/28 13:00
🔶🔸اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَدَنِي، اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي سَمْعِي، اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَصَرِي، لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ. اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْكُفْرِ، وَالفَقْرِ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ القَبْرِ، لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ 🔶🔸خودایە ساغ و سەلامەتیم پێ ببەخشە لە لاشە و بیستن و بینینمدا، ھیچ پەرستراوێکیش شایستەی پەرستن نییە، جگە لە تۆ، خودایە من پەنات پێدەگرم لە بێ باوەڕی و ھەژاری، ھەروەھا پەنات پێدەگرم لە سزای ناو گۆڕ، ھیچ پەرستراوێکیش شایستەی پەرستن نییە، جگە لە تۆ. (سێ جار) #زیکری_بەیانیان #زیکر #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/09/28 09:00
🔶🔸بەڕاستی خوا و فریشتەکانی ( صلوات دەدەن لەسەر پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە ئێوەش (صلوات)ی لەسەر بدەن و (بەردەوام یادی خێری بکەن). 🌺 اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ 🌺 #هەینی #سڵاوات #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/09/27 10:00
💎 سێ جۆر مامەڵە و بازرگانی هەرگیز تێیدا زەرەرمەند نابیت 🌱 نوێژ کردن 🌱 خوێندنی قورئانی پیرۆز 🌱 بەخشین 🔶🔸 إِنَّ الَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَنفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً يَرْجُونَ تِجَارَةً لَّن تَبُورَ 🔸🔶 #قورئان #فاطر /29 #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/09/26 10:00
🌺چیرۆكێكی زۆر كاریگەر چۆن چوار درهه‌م ئه‌بێته‌ هۆی دڵ خۆشی و كامه‌رانی بۆ خێزان ..؟؟ #چیرۆک #مامۆستا_صباح_کفری #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/09/25 17:00
🔸چەند سودی خواردنی هەنگوین هەنگوین، پێکهاتەیەکی سروشتی نایابە کە پێویستە بایەخی پێدەدرێت، بەتایبەت لە بەیانیاندا، چونکە لە هەموو روویەکەوە سوودێکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت، لە ماڵپەڕی ئێم بی سییەوە باس لە سوودەکانی هەنگوین دەکرێت لە بەیانیاندا: 1-چالاککردنی کرداری هەرس، هاوکات چارەسەری قەبزی و کەمکردنەوەی ترشانی گەدە.  2-بەهێزکردنی بەرگری لەش، دژی نەخۆشییەکان و بەکتریا و میکرۆب. 3-پاراستنی ددانەکان و پوک و زمان دژی بەکتریا، ئەو کەسانەی بۆنی دەمیان دێت، دەتوانن شەوانە پێش خەوتن بیخۆن تەنها یەک کەوچک، بۆ بەیانی بۆنی دەمیان خۆشدەبێت. 4-گەشانەوەی پێست، بەتایبەت بۆ چارەسەری لابردنی زیپکە و پەڵە و نەخۆشی ئەکازیما و سەدەف. #تەندروستی کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/25 10:00
ئەگەر خواردن یان چا بە گەرمی دەخۆیت؟؟ سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە تازه‌ترين توێژينه‌وه‌كان ده‌رى ده‌خه‌ن كه‌ زۆر مه‌ترسيداره‌! #فەرموودە #تەندروستی #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/09/24 10:00
🌱إِنَّمَا نشْكُو بَثّنا وَحُزْننا إِلَى اللَّهِ 🌱 🤲 تەنها هاوارو ناڵەو خەممان بەرزدەکەینەوە بۆ لای خوای تعالی ☝️ #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/09/23 20:00
🌺 ڕۆڵی دایک و باوک لە بەهێزکردنی متمانە بە خۆبوونی منداڵدا 👆👆👆 #پەروەردە #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/09/23 13:00
🔸 اَسْتَغْفِرُاللّهَ وَ اَتُوبُ اِلَيْهِ #استغفرالله #زیکر #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/09/23 10:00
تایبەتمەندیەکانى ژیانى پێغەمبەرى خوا (ﷺ) چین؟ بینەری ئەم کورتە ڤیدیۆیە بن. #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/09/22 16:00
لقمانی حکیم بۆ کوڕەکەی: کوڕه‌ شیرینه‌که‌م ! گه‌ر به‌ سه‌لام کردن چوویته‌ لای خه‌ڵکانێك ئینجا له‌ کوچێك دانیشه‌ و قسه‌ مه‌که هه‌تا ئه‌وان قسه‌ ده‌که‌ن ، جا ئه‌گه‌ر یادی په‌روه‌ردگاریان کرد ، تۆش له‌ گه‌ڵیان یادی خودا بکه‌ره‌وه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر بینیت جگه‌ له‌ خودا باسی شتێکی تر ده‌که‌ن ، ئه‌وه‌ تۆ له‌م شوێنه‌ دامه‌نیشه‌ و بڕۆ بۆ شوێنێکی تر. #لوقمانی_حەکیم #وتەی_زانایان #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/09/22 10:00
ئەگەر شتێکت زۆر خۆشویست و بەدەستت نەهێنا مەڵێ لەخراپی خۆم شانس و بەختی خۆمە بەڵکو بڵێ (الحـــمدلله ) ڕەنگە خودا زۆر باشتری بۆ دانابم #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/09/21 18:00
پرسیار کراوە لە مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بەڕەحمەت بێت : مامۆستا! زۆر ژیای! چۆن تاقەتت بوو ئەو هەمووە بژیت؟! (سەد ساڵ) بێتاقەت نەبووی؟! لە وەڵامدا فەرمووی ئەگەر دینداری و بەجێ گەیاندنی فەرمانەکانی خوا و پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وسلم و ئەدەب نواندن بەرامبەریان نەبوایە هەرزوو مردبووم! لە شیعرێک دا دەفەرموێت: بەڵام فەرمانی خودا وپێغەمبەر بێ فەرمانڕەوا چۆن دەچیتە سەر قورئان چی بکات لەتاقی مزگەوت کابرا نایبینێ مەگەر بەهەڵکەوت سوڵتەی تەشریعە قورئانی کەریم تەنفیزی ئەوێ بەخودای عەزیم دین بەبێ دەوڵەت ناگا بەئەنجام کەس بەبێ توانا ناگا بەمەرام هەڵەیە جیایی دەوڵەت لەگەڵ دین دەوڵەت بەشێکە لەمەعنای ئاین بەسوپاسەوە وەرگیراوە #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/09/21 14:00
🌺 بەچاوی سووکەوە، تەماشای کەسی تاوانبار مەکە، کە لاواز بووە بەرامبەر بە ئارەزووەکانی، دەکرێت تۆ بەهۆی تاعەت وعیباداتەوە تووشی لەخۆبایی بوون بووبێیت، وئەویش کاتی نوستنی، فرمێسکەکانی بەسەر ڕوومەتی دێتەوە خوارەوە بەهۆی پەشیمان بوونەوەی کە خۆی بە کەمتەرخەم دەزانێ لەئاستی خوای گەورە، ولەوی قبوڵ بکات، وئەوەی تۆ ڕەت بکاتەوە. #کاناڵے_بانگه‌واز @Bangawaz_Channel
2019/09/21 10:00
🤲 يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ بِرَحْمَتِكَ أَسْتَغيثُ أَصْلِحْ لِي شَأْنِيَ كُلَّهُ وَلاَ تَكِلْنِي إِلَى نَفْسِي طَرْفَةَ عَيْنٍ 🔸 ئەی ئەوەی، کە زیندوویت و بەردەوامیش دەمێنیت، بە ڕەحم و بەزەیی خۆت داوات لێدەکەم، کار و بارم بە چاک بگێڕە و بە ئەندازەی چاو ترووکاندنێکیش خۆم نەدەیتە دەستی خۆم. #پاڕانەوە #زیکر کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/20 22:00
ئایا ئەزانی خێرو پاداشتی خوێندنی سورەتی ئەشکەوت ((الکهف))چەندە؟؟ پاداشتی خوێندنی سورەتی کەهف سورەتی الکهف 110ئایەتە. سورەتی الکهف1583ووشەیە. سورەتی الکهف6425 پیتە. خوێندن و گوێگرتنی 🎧📖 هەر پیتێک یەکسانە بە ((10)) خێر ئەنجامێکی بیرکاری6425*10=64250 بەرێزەکانم کەوایە زانیمان پاداشتی سورەتی الکهف چۆنە هەستە دەست نوێژبگرە 🚰و خۆت لەم خێرە بێ بەش مەکە🎁 پێغەمبەری خوا ((صلی اللە علیە وسلم)) دەفەرمووێ((ئەوەی لە ڕۆژی هەیندا سورەتی الکهف بخوێنیت ئەوەماوەی نێوان ئەو هەینیەی تا هەینی داهاتوو بۆی دەبێت بە نووڕ و ڕووناکی☀ #الکهف کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/20 16:00
🗯عثمان‌ـی ڪوڕۍ عفان ‌ـ‌رضی الله عنه‌ـ‌ دەفەرموێت... ✿ لـو طهرت قلوبڪم ما شبعتم مــن ڪلام ربڪم ✿ ◈ئەگەر دڵەڪانتان پاك بوایــــە ئەوا تێر نەدەبــوون لە ڪەلامــۍ پەروەردگارتان◈ 📖رواە الٳمام ٲحمد في زوائد الزهد ص۱۲۸ کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/20 12:00
❗️ چی سوودی پێبەخشین لەوەی کە ڕایانبوارد؟ #قورئان کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/19 20:00
🌺وتەی دایکێک 🌺 کاتێک لێیان پرسی: چۆن منداڵەکەت فێرکرد واز لە یاری و ئامێرە ئەلەکترۆنیەکان بهێنێت؟! وەڵامی دانەوە : " منداڵان گوێمان لێناگرن، بەڵکو چاومان لێدەکەن و لاساییمان دەکەنەوە". #پەروەرده کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/19 17:00
#فــــــــەرمــــــــوودەی_ئـــــەمڕۆ 📙 🔵(ئەوەی ئیمانی نەهێنێ کرداری باش سوودی پێناگەێنێ) 🔵عَنْ عَائِشَةَ (رضي اللهُ عنة)قَالَتْ قُلْتُ يَا رَسُولَ اللهِ ابْنُ جُدْعَانَ كَانَ فِي هِلِيَّةِ يَصلُ الرَّحِمَ وَيُطْعِمُ الْمِسْكيِنَ فَهَلْ ذَاكَ نَا فِعُهُ؟ قَالَ لَا يَنْفَعُهُ إِنَّهُ لَمْ يَل يقُلْ يَوْمًا رَبَّ اغْفِرْ لِي خَطِئَتِي يَوْمَ الدَّينِ)📖🔺🔻 🔴واتە(عائشە)(رەزای خوای ڵێ بێ) دەڵێ وتم ئەی پێغەمبەر (ﷺ) ابن جدعان لەسەردەمی نەفامیدا سەردانی کەسوکاری خۆی دەکرد خواردنی دەدا بە هەژاران ئایا ئەوەسوودی هەبووە فەرمووی نەخێر سوودی پێ ناگەێنی چونکە ئەو ڕۆژێک لەڕۆژان نەیوتووە خوایەلەگوناهەکانم خۆش ببە لەرۆژی قیامەتدا. #فەرموودە کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/18 21:00
🔸سودەکانی خواردنی باینجان 🍆 باینجان به‌ یه‌كێك له‌ باشترین پێكهاته‌ داده‌نرێت بۆ جه‌سته‌ و پاراستنی جه‌سته‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی ماده‌ خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه‌كان له‌ناو ئه‌م رووه‌كه‌دا. 🔸به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ری "issels" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ سووده‌كانی خواردنی باینجان ده‌كات بۆ پاراستنی جه‌سته‌ دژ به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ له‌لایه‌ن نۆرینگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه‌، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌ باینجاندا هه‌ن به‌ چاره‌سه‌رێكی باش داده‌نرێن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یان لاوازه‌ و ئه‌گه‌ری زۆریان له‌سه‌ره‌ كه‌ تووشی نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان بن وه‌ك نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، بۆیه‌ پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه‌ گرینگی بده‌ین به‌ خواردنی باینجان یان له‌گه‌ڵ خواردنه‌كانی تر بیخۆین، چونكه‌ ده‌مانپارێزێت له‌ شێرپه‌نجه‌. #تەندروستی کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/18 13:00
🌺🌱 ژیانتان پڕ خێر و بەرەکەت بیت🌱 🌺 #قورئان #شێخ_عبدالباسط_عبدالصمد #الضحی #الشرح کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/18 10:00
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا ..﴾ [ #التحریم:٦] ای کسانی که ایمان آورده اید خود و خانواده‌تان را از آتش (جهنم) حفظ کنید. . . 🔑پرهیزگاری بهترین هدیه است که یک مادر می تواند برای دخترش به ارث بگذارد. کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/17 22:30
لە پیاوچاکەکیان پرسی؟ بۆچی هەوای نوێژی بەیانیان ئەوەنە خۆشه؟ فەرموی : چونکە هەناسەی مونافقەکانی تێکەڵ نیە کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/17 17:00
پیاویکی بەریتانی هاتە لەی شێخێک و لێی پرسی ; پۆچی لە ئیسلام ڕێگە پێنەدراوە کە ئافرەت تەوقە لەگەڵ پیاو بکات ؟ شێخەکە پێی گوت : دەتوانی تەوقە لەگەڵ شاژنە ئیلیزابێث بکەی ؟ پیاوەکە گووتی بێگومان نەخێر ،تەنیا خەڵکێکی ناسراو دەتوانن تەوقە لەگەڵ شاژنە ئیلیزابێث بکەن . شێخەکەش پێی گوت ; ئافرەتانی ئێمە شاژنن ، شاژنەکانیش تەوقە لەگەڵ پیاوی بێگانە ناکەن . #چیرۆک کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/17 12:00
مامۆستا مەلا( عبدالكریم )ی مودەڕیس لە بارەی ( هاوڕێ ) وە بەشيعرەوە ڕوو لە هەمووان دەکات و ئەڵێت : عومرت بە فیڕۆ مەدە بە تاڵان " مەبە بە هاوڕێی هەرزە و بەتاڵان " لە گەڵ بەتاڵان مەبە بە هاوسێ هاوسێ لە هاوسێ ئەگرێ سەراسێ دەخیل سەد دەخیل ڕەفێقی خراپ" خۆتی لێ لادە بێ حەدد و حیساب موجاوەرەیان سەممێ قاتڵە مایەی ڕەفێقییان پووچ و باتڵە" تووی نیفاقیان سەوز ئەکا لە دڵ" دارێ ، بەرەکەی هەموو غەشە و غەڵ لە هەڤاڵەوە زۆر مرۆڤی پاک دڵی تاریک بوو ، وەک ئەهلی هیلاک" لە لای ئاسنگەر کەسێ دانیشێ جلی ئەسووتێ ، یا سەری ئێشێ" لە گەڵ پیاوو چاکان ببە بە ڕەفیق " کە خۆشت ویستن ئەگەیتە تەوفێق فائیدە بەخشن سوولەحای ئوممەت مەجلیسیان پڕە لە نووری ڕەحمەت بگەڕێ لە شوێن مامۆستای شەفیق خاوەن دیانەت ، تالبی تەحقیق عالمی عامیل تەبێعەت عالی خوو ڕەوشت پەسەند خاوەن مەعالی وەک دەرس ئەخوێنی زۆر بە موشتاقی" فێر ببە وەزعی حاڵ و ئەخلاقی" #مامۆستا_عبدالکریم_مودەڕیس #هاورێ کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/16 17:00
پێغەمبەرى خوا ﴿ ﷺ ﴾ فەرموويەتى : - (( نەرم و نیانی لە هەر شتێك دا هەبێت ئەوا جوان و چاكی دەكات ، وە لە هەر شتێك دا نەما ئەوا ناشرین و خراپی دەكات)). - عَنْ عَائِشَةَ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ ((إِنَّ الرِّفْقَ لَا يَكُونُ فِي شَيْءٍ إِلَّا زَانَهُ، وَلَا يُنْزَعُ مِنْ شَيْءٍ إِلَّا شَانَهُ)) 📚 رواه مسلم ٢٥٩٤ #فەرمودە کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/16 13:00
ئـەمـەیـە خـۆشـەویسـتی بـۆ ھـاوسـەر🌺❤️ نزیڪەی ٢٠ سـاڵ تێـپەرۍبـوو بـەسـەر وەفـاتـی (خەدیجە)ی خـۆشـەویـستـی پێـغەمـبـەرۍ خوا (صلی اللەعلیەوسلم) دواۍ فـەتحی مـەڪە دوای بیـنـینـی ھـەزاران نـارەحـەتـی و جـەنـگــ و ئــازارو بـەسـەرھـاتــ رۆژێڪ لــەدەرگاۍ مـاڵـۍ پێـغـەمـبەری خـوا (صلی اللە علیە وسلم )درا پێـغـەمـبەری خـوا فەرمووی : خـوایــە تـۆ بیـکەی ئـەمـە ( ھــالــە )ی خــوشڪی ( خەدیجە ) بـێـت ،، ڪاتێـڪ دەرگـایـان ڪردەوە .. بینیان (ھـالـە)یــە ،، پـرسیــاریــان لێـۍ ڪرد : چـۆنـت زانـۍ ھــالــەیـە ئــەۍ پـێغـەمـبەرۍ خــودا ؟؟؟ فــەرمـووۍ : چونڪە لـێدانی دەرگـاڪەۍ بــە شێـوازۍ دەرگـا لێدانی ( خەدیجە ) ئــەچێــت. ھێشتا شێوازی دەنگی لـە دەرگـا لـێ دانەڪەی خەدیجەشی لـە یـاد نەکردووە. #خۆشەویستی کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/15 18:00
🤲 په‌روه‌ردگارا... 🔻🔺 دوای ئه‌وه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنمووییت کردین، ❤️ دڵه‌کانمان لامه‌ده له ڕێگه‌ی ڕاست و له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی تایبه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه‌، 🤗 چونکه به‌ڕاستی تۆ به‌خشنده و به‌خشێنه‌ری.🌱🌺🍃 #پاڕانەوە #دوعا کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/15 13:00
🔸سووده كانی کەرەوز : ✓بۆ ڕوماتیزمه باشە و ئازارەکەی کەم دەکاتەوە. ✓دە بێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازاری جومگه‌كان. ✓دڵ وجگه‌ر و سی به هێز ده‌كات. ✓بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م ناهێڵێت. ✓لە خەستبوونەوەی خوێن دەتپاریزێت. ✓ده‌ماره كرژه‌كان خاوده‌كاته‌وه. ✓میز هێنه‌ره واته گورچیله و میزه‌ڵدان پاك ده‌كاته‌وه. ✓بۆ هه‌ناسه توندی به سووده. ✓بۆ ئازاری گه‌ده و ڕیخۆڵه باشه. ✓ئاره‌زوی خواردن ده‌كاته‌وه.  #تەندروستی کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/15 10:00
9⃣ نۆ ڕەوشت که پێویستە منداڵ فێریان ببێت... #پەروەردە #منداڵ کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/14 18:15
چه‌ند وشه‌یەڪی ئاسان پاداشتێكی بێ سنور 🌺 پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر بڵێم سُبْحَانَ اللَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ‌، له‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی كه‌ خۆری لێهه‌ڵدێت لام خۆشه‌ویستتره 📚 رواه مسلم 🌱سُبْحَانَ اللَّه = پاك و بێگه‌ردی بۆ خواِ 🌱َالْحَمْدُ لِلَّهِ = سوپاس و ستایش بۆ خوا 🌱َلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ = هیچ خواوه‌ندێك نییه‌ شایانی په‌رستن بێت جگه‌ له‌ (الله) 🌱َاللَّهُ أَكْبَرُ = خوا له‌ هه‌موو گه‌وره‌یه‌ك گه‌وره‌تره #فەرموودە #زیکر کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/14 10:30
خودایی گەورە زاناترە بەوەیی چی سودیی هەیە بۆ تو و قازانجی تۆ لەچیدایە 🎙 م.محمد ملا فایق شارەزووری کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/13 22:00
کە بینی غەم و پەژارەیەکی😰 زۆر بە ناوچاوەنیەوە دیارە چۆیە لای و وتی بۆچی وا غەمگینی؟؟ ـ وتی: چۆن دڵتەنگ نەبم😖 ئەمڕۆ لەبەر برسیەتی گۆزەیەکم فرۆشت تا نانی پێ بکڕم، ئەو گۆزەیە سێ سەد ساڵە یادگاری باوو باپیرانمانەو ماوەتەوە. ـ بزەیەکی کرد و وتی: خوا ڕزقی ئەمڕۆی تۆی پێش سێ سەد ساڵ لەمەوبەر دیاری کردووە کەچی تۆش ناشوکری دەکەیت؟؟ هەندێک جار تەنیا بیرکردنەوەی جیاواز لە بابەتەکە چی ئەخولقێنێت.... کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/13 18:00
❤️ خۆشەویستمانﷺ فەرموویەتی نـزیکترینتان لە منەوە لە ڕۆژی قـیامەتدا ئـەوانەن کە زۆرترین سڵاواتم لەسەر دەدەن. 🌺اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🌺 #فەرمووده #هەینی #سڵاوات کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/13 13:00
بەڕاستی خوا و فریشتەکانی ( صلوات دەدەن لەسەر پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە ئێوەش (صلوات)ی لەسەر بدەن و (بەردەوام یادی خێری بکەن). 🌺 اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ 🌺 #فەرمووده #هەینی #سڵاوات کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/13 10:00
هیچ شتێک وەک سوپاس کردنی خوای گەورە جوان نیه هەم ئارامیت پێ دەبەخشێت و هەم خێریش ..!! ❤️ الحمدلله ❤️ #زیکر #الحمدلله کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/12 18:00
🌺ژیانتان پڕخێر و بەرکت بیت🌺 ❤️ دڵەکانتان ئارام بکەنەوە بە گوێ گرتن لە دەنگه خۆشەکەی شێخ عبدالباسط عبدالصمد #شێخ_عبدالباسط_عبدالصمد #قورئان #المؤمنون کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/12 09:00
زۆر یادی مردن بکەنەوە... 🎙 م.محمد ملا فایق شارەزووری کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/11 21:00
☕️ چای لەگەڵ #هێل بخۆنەوە 🌺 زیاد کردنی یەک یان دوو دانە هێل بە چای دەبێتە هۆی ئەوەی کە: 🔹چەورییەکان لە جستەی مرۆڤدا کۆ نەبنەوە 🔹پێست جوان دەکات 🔹سەرهێشە چارەسەر دەکات 🔹باکردنی زگ لە بەین دەبات 🔹کێشەی هێڵنج هاتنێ چارەسەر دەکات #تەندروستی کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/11 19:00
کاتێک فرعەون خەریک بو ئەخنکا چەند جار ووتی: ئەی موسی فریام بکەوە؟.. بەڵام موسی فریای نەکەوت خوای گەورە سروشی بۆ موسی نارد فەرمووی: ئەی موسی فرعەون پەنای بۆ تۆ برد چەند جار،تەنها جارێکیش پەنای بۆ من نەبرد. سوێند بەگەورەیی خۆم گەر تەنها جارێک پەنای بۆ ببردمایە، ئەتیبینی کە چەن نزیکم و وەڵامم دەدایەوە... 🌺 پیاوچاکێ دەڵێت:خودایە گەر ئەو هەموو بەزەیی و سۆزەت بۆ کەسێ هەببێ بۆ کەسێ کە دەیوت أنا ربکم الاعلی « من خوای بەرزی ئێوەم » ئەبێ بەزەییت بۆ ئەو بەندانە چۆن بێت کە لەسوجدەدا دەڵێن « سبحان ربي الاعلی » خودا ئەفەرموێت: ئێمە لەڕەگی لامل نزیکترین گەر خالقێ بەو جۆرە نزیک بێ لێت چ باکێکت بە مخلوقی ھەیە. #چیرۆک کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/11 15:08
#سخن_بزرگان . از مهمترین عوامل نبود آرامش؛ 🔸رویگردانی از الله 🔹وابستگی قلبی به غیر الله 🔸غفلت از یاد الله 🔹و دوست داشتن غیر الله است. #ابن_القیم 📚زاد المعاد کاناڵے بانگه‌واز 🔻 @Bangawaz_Channel
2019/09/10 21:00
1